Education
The foundation of every thriving society is education, and we are committed to contributing to society through our purposeful educational initiatives. Our main activities include conducting seminars, conducting and courses and workshops in schools to provide guidance to students and teachers. Our goal is personal development, providing educational advice tailored to the unique needs of those we serve.
Additionally, we prioritize student welfare by promoting awareness about the importance of physical health and hygiene.
بناغەی هەموو کۆمەڵگایەکی گەشەسەندوو پەروەردەیە، ئێمەش پابەندین بە بەشداریکردن لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەییە ئامانجدارەکانمانەوە. چالاکییە سەرەکییەکانمان بریتین لە ئەنجامدانی سیمینار، بەڕێوەبردنی و خول و وۆرک شۆپ لە قوتابخانەکان بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان. ئامانجمان گەشەپێدانی کەسییە، پێشکەشکردنی ئامۆژگاری پەروەردەیی کە بەپێی پێداویستییە ناوازەکانی ئەو کەسانە بێت کە خزمەتیان دەکەین.
سەرەڕای ئەوەش، ئێمە خۆشگوزەرانی خوێندکاران لە پێشینەی کارەکانمان دادەنێین لە ڕێگەی پێشخستنی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی تەندروستی جەستەیی و پاک وخاوێنی.
Health
As Davin, we believe that a healthy community is a stronger community. One of our early initiatives is visiting schools to provide educational and health awareness and visiting children with cancer to provide both emotional and psychosocial support. Also conducting seminars in coordination with medical experts and psychologists to promote awareness of cancer and other common diseases and provide practical advice for prevention and treatment.
ئێمە وەکو ڕێکخراوی داڤین، پێمان وایە کە کۆمەڵگەیەکی تەندروست کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر دەبێت. یەکێک لە دەستپێشخەرییە سەرەتاییەکانمان بریتییە لە سەردانیکردنی قوتابخانەکان بۆ پێشکەشکردنی هۆشیاریی پەروەردەی و تەندروستی و سەردانیکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بۆ پێشکەشکردنی هەردوو پشتگیری سۆزداری و دەروونی کۆمەڵایەتی. هەروەها ئەنجامدانی سیمینار بە هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی پزیشکی و دەروونناسەکان بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری شێرپەنجە و نەخۆشیە باوەکانی تر و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری پراکتیکی بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردن.
Response
Social cooperation is the mission of Davina. We are committed to providing assistance to people in need, whether they are low-income families, people with disabilities, or dependents and orphans. Our work includes visiting and supporting these groups, as well as organizing charity campaigns to collect and distribute essential resources.
We believe that helping those in need strengthens the fabric of our community.
هاوکاری کۆمەڵایەتی ئەرکی ڕێکخراوی داڤینە. ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی، جا خێزانە کەم دەرامەتەکان بن، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بن، یان بێ سەرپەرشت و بێ باوک بن. کارەکانیشمان بریتین لە سەردانیکردن و پاڵپشتی و پشتگیریکردنی ئەم گروپانە، هەروەها ڕێکخستنی هەڵمەتە خێرخوازییەکان بۆ کۆکردنەوە و دابەشکردنی سەرچاوە سەرەکییەکان.
ئێمە پێمان وایە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، پەیکەری کۆمەڵگاکەمان بەهێز دەکات.
Environment
Protecting the environment is everyone’s responsibility. We are also involved in various initiatives for environmental protection, focusing on water resources management and environmental pollution awareness. Through community seminars, we raise awareness about the effects of environmental pollution and the importance of protecting natural resources. Our volunteers are actively involved in efforts to green Kurdistan by planting trees and encouraging the participation of individuals in keeping our environment clean.
پاراستنی ژینگە بەرپرسیارەیی و ئەرکی هەمووانە . ئێمەش بەشداری لە دەستپێشخەرییە جیاوازەکان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگەیی، کە گرنگی بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و هۆشیاری پیسبوونی ژینگە دەدەین. لە ڕێگەی سیمیناری کۆمەڵایەتییەوە، هۆشیاری بەرز دەکەینەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە و گرنگی پاراستنی سامانە سروشتییەکان. خۆبەخشەکانمان چاڵاکانە بەشدارن لە هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی کوردستان بە چاندنی نەمام و هاندانی بەشداری تاکەکانی کۆمەڵگا لە پاک ڕاگرتنی ژینگەکەمان.
Our Mission
At Davin NGO, our mission is clear: to empower the vulnerable and underserved populations of Kurdistan. We strive to implement impactful development projects that not only meet immediate needs but also lay the groundwork for long-term stability and improvement. Our initiatives span various sectors, including education, healthcare, and disaster response, each tailored to harness the strengths and address the challenges of the communities we support.
ئەرکی ئێمە
لە ڕێکخراوی ناحکومی داڤین، ئەرکی ئێمە ڕوونە: بەهێزکردنی دانیشتوانی بێبەش و کەمخزمەتگوزاری کوردستان. ئێمە هەوڵدەدەین پڕۆژەی گەشەپێدانی کاریگەر جێبەجێ بکەین کە نەک تەنها پێداویستییە دەستبەجێیەکان دابین بکەن بەڵکو بنەما بۆ سەقامگیری و باشترکردنی درێژخایەن دادەنێن. دەستپێشخەرییەکانمان کەرتە جیاوازەکان دەگرێتەوە، لەوانە پەروەردە، چاودێری تەندروستی، و وەڵامدانەوەی کارەسات، هەریەکەیان بۆ بەکارهێنانی خاڵە بەهێزەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئەو کۆمەڵگایانە دروستکراون کە پشتگیریان دەکەین.
Volunteer Opportunities
Join Our Mission
At Davin NGO, volunteers are the backbone of our success. We offer a range of opportunities for individuals passionate about making a difference.
بەشداری لە ئەرکەکەماندا بکە
لە ڕێکخراوی ناحکومی داڤین، خۆبەخشەکان بڕبڕەی پشتی سەرکەوتنەکانمانن. ئێمە کۆمەڵێک دەرفەت پێشکەش دەکەین بۆ ئەو کەسانەی کە خولیای جیاوازی دروستکردنیان هەیە.
Partner Organizations
At Davin NGO, we believe that partnerships are essential to achieving our mission of sustainable development and humanitarian aid. By collaborating with a diverse range of organizations, we amplify our impact and reach more communities in need. Here are some of our key partners and the nature of our collaborations.
ڕێکخراوە هاوبەشەکان
لە ڕێکخراوی ناحکومی داڤین، ئێمە پێمان وایە کە هاوبەشی زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئەرکەکەمان کە گەشەپێدانی بەردەوام و یارمەتی مرۆییە. بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی جۆراوجۆر، ئێمە کاریگەرییەکانمان گەورە دەکەین و دەگەینە کۆمەڵگەی زیاتر کە پێویستیان پێیەتی. لێرەدا هەندێک لە هاوبەشە سەرەکییەکانمان و سروشتی هاوکارییەکانمان دەخەینەڕوو.
Support Davin
Your generosity plays an important role in helping us continue our work. Your donations allow us to expand our educational programs, provide needed health care support, protect the environment and provide help to those in need. Whether it’s providing school supplies for underprivileged students, supporting cancer patients, or planting trees to protect our environment, your every contribution makes a significant difference. You can donate through our website or contact us directly to learn more about how your support can change the lives of individuals and the community. Together, we can build a brighter, healthier future for all.
پشتگیری داڤین بکەن
بەخشندەیی ئێوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یارمەتیدانمان بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانمان. بەخشینەکانتان ڕێگەمان پێدەدەن بەرنامە پەروەردەییەکانمان فراوانتر بکەین، پشتگیری چاودێری تەندروستی پێویست پێشکەش بکەین، ژینگە بپارێزین و یارمەتی پێشکەش بەو کەسانە بکەین کە پێویستیان پێیەتی. جا دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بێت بۆ خوێندکارانی کەمدەرامەت، پشتگیریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە، یان چاندنی نەمام بۆ پاراستنی ژینگەکەمان، هەموو بەشداریکردنێکتان جیاوازییەکی بەرچاو دروست دەکات. دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە ببەخشن یان ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بزانن کە چۆن پشتگیرییەکانتان دەتوانێت ژیانی تاکەکان و کۆمەڵگا بگۆڕێت. پێکەوە دەتوانین داهاتوویەکی گەشاوەتر و تەندروستتر بۆ هەمووان بنیات بنێین.
Talk to us
To learn more about our work, volunteer opportunities and project coordination, and to keep up to date with our work and activities. You can contact us through the following websites.
قسەمان لەگەڵ بکە
بۆ ئەوەی زیاتر لە بارەی کار و دەرفەتە خۆبەخشیەکانمان و هەماهەنگیی پرۆژەکانمانەوە بزانن، و لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکیەکانمان بن. دەتوانن لەرێگەی ئەو ماڵپەرانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.