Our Mission
ئەرکی ئێمە
Making a Lasting Impact through Focused Initiatives
At Davin NGO, we believe in tackling the roots of challenges with sustainable solutions. Our programs in health, education, and disaster response are carefully designed to address the specific needs of Iraq’s Kurdistan region. Each initiative combines immediate relief with long-term development to ensure a resilient and thriving future for the communities we serve. Explore our diverse range of programs and learn how you can contribute to making a real difference.
دروستکردنی کاریگەرییەکی بەردەوام لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە تەرکیزکراوەکانەوە
لە ڕێکخراوی ناحکومی داڤین، ئێمە باوەڕمان بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەگ و ڕیشەی تەحەددیاتەکان هەیە بە چارەسەری بەردەوام. بەرنامەکانمان لە بواری تەندروستی، پەروەردە، و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان بە وردی داڕێژراون بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەر دەستپێشخەرییەک یارمەتی دەستبەجێ لەگەڵ گەشەپێدانی درێژخایەن تێکەڵ دەکات بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی خۆڕاگر و گەشەسەندوو بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە خزمەتیان دەکەین. بەدواداچوون بۆ بەرنامە جۆراوجۆرەکانمان بکە و بزانە چۆن دەتوانیت بەشداری بکەیت لە دروستکردنی جیاوازییەکی ڕاستەقینە.
Education for Empowerment
“Unlocking Potential Through Learning”
Education is a powerful tool for empowerment and economic development. Our education programs focus on:
- Access to Quality Education: Building and supporting schools in underserved areas, providing children and youth with safe learning environments.
- Adult Education and Vocational Training: Offering skills training and literacy classes to adults, enabling them to secure better employment and improve their lives.
- Educational Workshops and Resources: Equipping teachers with modern pedagogical skills and schools with necessary learning materials.
پەروەردە بۆ بەهێزکردن
بناغەی هەموو کۆمەڵگایەکی گەشەسەندوو پەروەردەیە، ئێمەش پابەندین بە بەشداریکردن لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەییە ئامانجدارەکانمانەوە. چالاکییە سەرەکییەکانمان بریتین لە ئەنجامدانی سیمینار، بەڕێوەبردنی و خول و وۆرک شۆپ لە قوتابخانەکان بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان. ئامانجمان گەشەپێدانی کەسییە، پێشکەشکردنی ئامۆژگاری پەروەردەیی کە بەپێی پێداویستییە ناوازەکانی ئەو کەسانە بێت کە خزمەتیان دەکەین.
سەرەڕای ئەوەش، ئێمە خۆشگوزەرانی خوێندکاران لە پێشینەی کارەکانمان دادەنێین لە ڕێگەی پێشخستنی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی تەندروستی جەستەیی و پاک وخاوێنی.
تەندروستی و خۆشگوزەرانی
ئێمە وەکو ڕێکخراوی داڤین، پێمان وایە کە کۆمەڵگەیەکی تەندروست کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر دەبێت. یەکێک لە دەستپێشخەرییە سەرەتاییەکانمان بریتییە لە سەردانیکردنی قوتابخانەکان بۆ پێشکەشکردنی هۆشیاریی پەروەردەی و تەندروستی و سەردانیکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بۆ پێشکەشکردنی هەردوو پشتگیری سۆزداری و دەروونی کۆمەڵایەتی. هەروەها ئەنجامدانی سیمینار بە هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی پزیشکی و دەروونناسەکان بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری شێرپەنجە و نەخۆشیە باوەکانی تر و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری پراکتیکی بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردن.
Health and Well-being
“Cultivating Healthier Communities”
Good health is foundational to community well-being and economic stability. Our health initiatives include:
- Primary Healthcare Clinics: Establishing clinics that provide essential health services, focusing on prevention and basic care to improve overall community health.
- Public Health Campaigns: Educating the population on preventive measures against common diseases and health conditions.
- Emergency Medical Services: Offering rapid response services in crisis situations to save lives and prevent health complications.
Environment
Protecting the environment is everyone’s responsibility. We are also involved in various initiatives for environmental protection, focusing on water resources management and environmental pollution awareness. Through community seminars, we raise awareness about the effects of environmental pollution and the importance of protecting natural resources. Our volunteers are actively involved in efforts to green Kurdistan by planting trees and encouraging the participation of individuals in keeping our environment clean.
ژینگە
پاراستنی ژینگە بەرپرسیارەیی و ئەرکی هەمووانە . ئێمەش بەشداری لە دەستپێشخەرییە جیاوازەکان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگەیی، کە گرنگی بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و هۆشیاری پیسبوونی ژینگە دەدەین. لە ڕێگەی سیمیناری کۆمەڵایەتییەوە، هۆشیاری بەرز دەکەینەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە و گرنگی پاراستنی سامانە سروشتییەکان. خۆبەخشەکانمان چاڵاکانە بەشدارن لە هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی کوردستان بە چاندنی نەمام و هاندانی بەشداری تاکەکانی کۆمەڵگا لە پاک ڕاگرتنی ژینگەکەمان.
Disaster Response and Resilience
Disaster Response and Resilience
“Prepared and Responsive When It Matters Most”
Disasters can devastate communities, but preparedness and swift response can greatly mitigate their impact. Our disaster response efforts are geared towards:
- Emergency Relief Supplies: Rapid distribution of essential supplies such as food, water, and medical aid following a disaster.
- Recovery and Rebuilding Projects: Assisting in the recovery of affected areas through infrastructure rebuilding and support to displaced families.
- Resilience Training: Educating communities in disaster preparedness to enhance their resilience against future crises.
وەڵامدانەوەی کارەسات و خۆڕاگری
هاوکاری کۆمەڵایەتی ئەرکی ڕێکخراوی داڤینە. ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی، جا خێزانە کەم دەرامەتەکان بن، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بن، یان بێ سەرپەرشت و بێ باوک بن. کارەکانیشمان بریتین لە سەردانیکردن و پاڵپشتی و پشتگیریکردنی ئەم گروپانە، هەروەها ڕێکخستنی هەڵمەتە خێرخوازییەکان بۆ کۆکردنەوە و دابەشکردنی سەرچاوە سەرەکییەکان.
ئێمە پێمان وایە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، پەیکەری کۆمەڵگاکەمان بەهێز دەکات.
Join Our Mission
To learn more about our work, volunteer opportunities and project coordination, and to keep up to date with our work and activities. You can contact us through the following websites.
پەیوەندی و بەشداریکردن
بۆ ئەوەی زیاتر لە بارەی کار و دەرفەتە خۆبەخشیەکانمان و هەماهەنگیی پرۆژەکانمانەوە بزانن، و لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکیەکانمان بن. دەتوانن لەرێگەی ئەو ماڵپەرانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.